٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چوار سه‌ربازی هێزەکەی تورکیا لە نزیک مووسڵ بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ هاویشتنی مووشه‌ك بۆ نێو سه‌ربازگه‌كه‌ی مه‌شقی توركیا له‌ ده‌وروبه‌ری مووسڵ، چوار سه‌ربازی تورك بریندار بوو.

بەپێی روونکردنەوەیەک لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی سوپاسالاری تورکیا، لە کاتی شەڕ و پێکدادانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ھێزەکانی پێشمەرگە، سەعات 3:10 خولەکی پاشنیوەڕۆ، بەشێکی لە گوللەی کاتیۆشا کە لە لایەن داعشەوە بە ھۆی پێکدادانیان لەگەڵ پێشمەرگە ئاراستەی ئەو ھێزانە کراوە، کەوتووەتە کەمپی باشیك کە سەربازانی تورکیا ئەرکی راھێنانی تێدا بەڕێوە دەبەن.

لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە، بەھۆی بەرکەوتنی گوللەوە چوار سەربازی توركیا بریندار بوون و، ده‌شڵێ، رەوشی تەندروستییان باشە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی شرناخ کراون.
ڕوونكردنه‌وه‌ هاوكات ئاماژه‌ی داوه‌ كه‌، دوای ئەوەی خاڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دیاری دەکرێن وەڵامی دەدەنەوە. 

له‌ ئانادۆڵووه‌

هەواڵی پەیوەندیدار