لاوە کوردێک داوا لە ئەوروپا دەکات پشتی پێشمەرگە بگرن

ئهورووپا-KDP.info- لاوێکی کورد بە ناوی لاوانی پارتە دیموکراتەکانی تەواوی جیهانەوە چووە بۆ بیستوهەشتەمین کۆنگرەی پارتیی کریستیاندیموکراتی ئەڵمانیا (CDU)؛ لەوێ داوای لێ كردن زیاتر پشتی پێشمهرگه بگرن.
فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان کە لاوێکی باشووری کوردستان، بە بانگهێشتی فەرمیی ئەو وڵاتە، بەشداری کۆنگرەی پارتی کریستیاندیموکراتی ئەڵمانیای کرد؛ لەو کۆنگرەیەدا جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان بۆ میدیاکانی ئەورووپا و ئەڵمانیا باسی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کرد بەرامبەر داعش، خۆشحاڵی خۆشی نیشان دا کە وەک لاوێکی کورد نوێنەرایەتیی تەواوی لاوانی پارتە دیموکراتەکانی جیهان دەکات لەو کۆنگرەیەدا، ئەو لاوە کوردە بە میدیاکانی گوت: "کورد بە قوربانییەکانی سەربەرزە، قوربانیەکانیش لەپێناو ئاشتەواییی هەموو جیهانە." هاوکات داوای لە کۆمەڵگای ئەوروپایی و دەسەڵاتدارانی ئەورووپا کرد زیاتر لە جاران پشتی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان بگرن لە شەڕی دژ بە تیرۆردا، چونکە پێشمەرگە بووەتە زامنی پاراستنی وڵاتانی ئەورووپایش لەو داعشە دڕندەیە.
کارزان حەیدەر




