مالیكی به 115 ئیمزایشهوه، بهرانبهر كورد شكستی برد

بهغدا-KDP.info- مالیکی و دارودەستەکەی نزیکەی 115 ئیمزایان کۆ کردبوویەوە بەشکەم سەدا١٧ بەشە بوودجەکەی هەرێم بکەنە سەدا١٣! بەڵام هەوڵەکەیان سەری نەگرت و، پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراقدا وەک خۆی پەسەند کرا.
(حاکم سەرحان ئەحمەد) ئەندامە کوردی لیژنەی دارایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەوڵەکانی تاقمەکەی مالیکی بۆ کەمکردنەوەی بەشە بوودجەی هەرێم سەری نەگرت و، پەرلەمانی عێراق، 17%ی بوودجەی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کرد."
(سەرحان) گوتیشی: "مالکی و دارودەستەکەی نزیکەی 115 ئیمزایان کۆوە کردبوو بۆ کەمکردنەوەی بوودجەی هەرێم؛ یەنانەت هەڕەشەیان لە سەرۆکی پەرلەمان دەکرد، بیکاتە سەدا١٣، بەڵام هیچیان پێ نەکرا و بوودجەی عێراق پەسەند کرا و، 17کەی هەرێمیش لە بوودجەکەدا جێگیر کرا."
ئەو ئەندامە کوردە دەیشڵێ: "مالکی و داردوستەکەی چاویان بە سەرکەوتنەکانی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و (سەرۆک بارزانی) هەڵنایەت، چونکە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێک کە ئەوەندە چووەتە پێشەوەوە هەموو وڵاتانی جیهان بڕوایان بە هەرێم و سەرۆکەکەیەتی، شەڕی داعش دەکات و هێزی پێشمەرگە تاکە هێزە لە زەمینەوە تیرۆریستان تێک بشکێنێت؛ نووری مالیکی چاوی بە هەرێم هەڵنایەت و، هەوڵ دەدا بەشی هەرێم هەر نەمێنێت، بەڵام بە هەوڵ و هیمەتی ئەندامانی کورد و برادەرەنی کورد لە بەغدا، هەوڵەکەی مالیکی لەبار چوو؛ پشکی هەرێمیش پەسەند کرا."
ڕابین شێروانی




