کۆمەڵە خێزانێک گه‌ڕانه‌وه جه‌له‌ولا

جه‌له‌ولا-KDP.info- به‌رپرسی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ئه‌مڕۆ کۆمەڵە خێزانێکی خەڵکی دوو گوندی سنووری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان؛ حه‌فته‌ی دابێ کۆمەڵێکی دیکەیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
(عامر ڕه‌فعه‌ت ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: " ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له ئاسایشی گه‌رمیان دانراوه، نزیكه‌ی 112 سەر خێزانی خەڵکی گوندی سه‌یدئه‌حمه‌د و، سه‌یدجابر گەڕانەوە بۆ گوندەکەی خۆیان."
(عامر ڕه‌فعه‌ت) دەیشڵێت: "ئه‌مڕۆ بە چینێک، 75 سەر خێزان گه‌ڕانه‌وه گوندی سه‌یدجابر و سه‌یدئه‌حمه‌د؛ ئەگەر کاتەکەی نەگۆڕن، بڕیارە حەفتەیەکی دی، چینێکی تریش بگەڕێنەوە بۆ گەڕەکی خۆیان لە جەلەولا؛ ئەوانە فایله‌كەی خۆیانیان پێشكه‌ش كردووه به ده‌زگا ئه‌منیه‌كان."
نه‌شوان به‌رزنجی




