بوودجه په‌سه‌ند كرا و، سەدا١٧کەی هەرێمیش جێگیر كرا..(نوێكراوه‌ته‌وه)

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنى زه‌رد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بوودجه‌ى ساڵی ٢٠١٦ـی گشت عێراق په‌سه‌ند كراوە و، پشكى هه‌رێمى كوردستان، هەر سەدا١٧کەی جارانە.
(د. سیروان سیرینى) ئەندامی فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "بوودجه‌ى 2016ى گشت عێراق له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا به ته‌واوەتی تاوتوێ و په‌سه‌ندیش كرا؛ پشكى هه‌رێمى كوردستانیش وه‌كو خۆى مایه‌وه، واتە سەدا17کەی جاران."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى:" له به‌یانییه‌وه ئێمەی فراكسیۆنى زه‌رد، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا گفتوگۆمان کرد و كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت به خۆیشمانمان کرد و، نەمانهێشت هەوڵە گڵاوەکەی دەوڵەتی یاسا سەر بگرێت."
نەشوان بەرزنجی




