"مووچهی پۆلیسی كهركووك ڕهوانه نهكراوه"

كهركووك-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێ، تائێستا بەغدا مووچەی ھێزەکانی پۆلیسی کەرکووکی ڕەوانە نەکردووە و، بە بیانووی لەسەرکارلادانی بەڕێوەبەری پۆلیس، بۆیە پارێزگاری سەردانی بەغدای کردووە بۆ ئەوەی ئەو پرسە و چەند پرسێکی دیکە چارەسەر بکات.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (ئەحمەد عەسکەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا بەغدا مووچەی ھێزەکانی پۆلیسی کەرکووکی ڕەوانە نەکردووە و، ھۆکارەکەشی بۆ ئالیەتی ناردنەکە دەگەڕێننەوە، گوایە پێویستی بە ئیمزای بەڕێوەبەری پۆلیس ھەیە و، ئەویش لا دراوە؛ ئێستاش ئێمە ڕازی نەبووین لا بدرێت و لە شوێنی خۆی ماوە، ھەر بۆیەش مووچەکەیان ڕەوانە نەکردووە و وەکو خۆی ماوە."
(ئەحمەد عەسکەری) گوتیشی، ئێمە ڕێگەمان نەداوە ھێزەکانی پۆلیس بێمووچە بن و، لە خەزێنە مووچەکەیان دابەش کراوە، تا ئەو کاتەی پارە لە بەغداوە دێت دەیگەڕێنینەوە بۆ خەزینە."
بڵند ئیبراھیم




