مادەی نۆی پڕۆژەیاسای بوودجە، دژی ھەرێمی کوردستانە

بهغدا-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، مادەی نۆی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دژ ھەرێمی کوردستانە، بۆیە داوایان کردووە گۆڕانکاریی تێدا بکرێت، بەو مەبەستەش کوتلە کوردەکان پێشنیارێکیان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
(شاخەوان عەبدوڵا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕگەی پێنجی مادەی نۆی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق باس لەوە دەکات ئەگەر ھەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتن نەبێت لەگەڵ بەغدادا، بودجەی سیادی و حاکیمەی ھەرێمی کوردستان دەبڕدرێت، بۆیە ئێمە وەکو کورد ئەمەمان ڕەت کردەوە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، پێشنیارێکمان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی گۆڕنکاری لەو مادەیە بکرێت، چونکە ئەوان پێی ڕازی نین.
بڵند ئیبراھیم




