زیندانه سیاسییه‌كان، هەتا 25 ساڵ مینحەیان پێ دەدرێت

بەغدا-KDP.info-هه‌وڵی ئەو کەسانە سەری نەگرت کە دەیانەویست بەخشە (مینحه)ی زیندانییه سیاسییه‌كان ببڕن؛ له بوودجه‌ی گشتی 2016ـی عێراق بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ وه‌كو خۆی پێیان ده‌درێت و ده‌مێنێته‌وه.
(د. ئه‌شواق جاف) ئەندامی كورد له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ مینحه‌ی زیندانیه سیاسیه‌كان پێشنیار كرابوو ئه‌وه‌ی دوو مووچه‌ی هه‌یه لێی ببڕێت و نه‌درێت پێی، به‌ڵام وه‌كو ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری لیژنه له به‌یانییەوە لۆگۆیه‌كی زۆر به‌هێز و تایبه‌تمان به‌و بابه‌ته ئاماده كرد و قه‌ناعه‌تمان به په‌رله‌مان هێنا نابێت مینحه‌ی زیندانیه سیاسییه‌كان ببڕێت."
(جاف) گوتیشی: "بڕیار دراوە له بوودجه‌ی 2016ـی گشت عێراقدا مینحه‌ی زیندانییه سیاسیه‌كان وه‌كو خۆی بمێنێت و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت."
نەشوان بەرزنجی




