٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێدانی پارەی گەنمی جووتیاران، لە بوودجەدا جێگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەندا واژۆیان كۆ كردەوە بۆ پێدانی پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014، لەنێو بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراقدا دیاری كرا و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەر درا.

(د. ئەشواق جاف)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو پێشنیازەی كە داوام كرد لەبارەی مستەحەقات و پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2014 بخرێتە ناو ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق و واژۆم لەو بارەیەوە كۆ كردەوە تاوەكو بەندێك لە یاساكەدا هەبێت، ئەمڕۆ ئەم پێشنیازەم لەنێو بوودجەكەدا جێگیر كرا و بە دەنگی 150 پەرلەمانتار بە بەڵێ لە بەرانبەر 22 دەنگی نەخێر لە ماددەی ( 2) بڕگەی (2) لە بەشی (د) دیاری كرا".

(جاف) گوتیشی: "بەپێی یاساكە، حكوومەتی ناوەندی پابەند دەبێت بە گرتنەبەری گشت رێكارەكان بۆ پێدانی گشت مافەكانی جووتیاران لەگەڵ دابینكردنی پارەی گەنم بۆیان بۆ ساڵی 2014 و ساڵەكانی 2015 و 2016ـیش، هەروەها نابێت پارەی تەرخانكراو بۆ پارێزگایەك، بگوزارێتەوە پارێزگایەكی دیكەی عێراق".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار