٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بزانە هێڵی سووری‌ فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەر پشكی هەرێم لە بوودجەدا چییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان كۆ بوونەوە و لەبارەی پشكی هەرێمیش لەنێو بوودجەدا یەكهەڵوێستن، بەوەی كە پێویستە بوودجە 17 لەسەد بێت و هەروەها بوودجەی پێشمەرگە و بوودجەی حاكیمە نابێت دەستكارییان بكرێت كە لایەنگرانی (مالیكی) داوای كەمكردنەوەو لادانی دەكەن.

(د. سیروان سیرینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "وەكو فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان هەڵوێستمان یەكە لەبارەی پشكی هەرێم لەنێو بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق كە ئێستا دەخرێتە دەنگدانەوە و، ئەوەی لەلامان هێڵی سوورە ئەوەیە كە، نابێت پشكی هەرێم كەم بكرێتەوە و پێویستە بوودجەی حاكیمە و مافەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بدرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "لایەنگرانی (مالیكی) لە دەولەتی یاسا دژی مافەكانی كوردن، بەڵام لایەنگرانی (سەدر) و (هادی عامری) هەڵوێستیان زۆر باشە و، (عامری) گوتوویەتی پاڵپشتیی كورد بكەن لەسەر ئەوەی بودجەكەیان سەدا 17 وەكو خۆی بێت".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار