كارته‌ر گه‌ییشته به‌غدا

به‌غدا-KDP.info- له‌سه‌ردانێكی له‌ناكاودا، وه‌زیری به‌گریی ئه‌مەریكا(ئاشتن کارتەر) گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مەریكایی كه له به‌غدان كۆ دەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێ، له‌و سه‌ردانه‌یدا (کارتەر) له‌گه‌ل به‌رپرسانی عێراقیشدا كۆ ببێته‌وه و، چۆنیه‌تیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوانیان لە جەنگی دژبه داعشدا بخەنە بەر باسەوە.
جێی باسه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا دوێنێ سێشەممە، سه‌ردانی توركیای كردبوو بۆ بنكه‌ی (ئەنجەرلیك) و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی وڵاتەکەی لەبارەی دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی داعش گفتوگۆی كردبوو.




