داعش والیێکی خۆی کوشت و یەکێکیش بووە ئامانجی ئاسمانەهێرشێک

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانى داعش قه‌ده‌غه‌یان كردووه خه‌ڵكى ناوه‌ندى شارى مووسڵ بچنه ناحیه و قه‌زاكانى ده‌ورووبه‌رێیەوە و والیى داعش‌یش له قه‌زاى حه‌زه‌ر و ناحیه‌ى حیازیه كوژران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانى داعش هەر هاتوچۆیێکی هاووڵاتیانى نێو شارى مووسڵ‌یان بۆ ده‌رەوه‌ى شار و چوونە قه‌زا و ناحیه‌كانى قەدەغە کردووە، کە ڕێیشیان بدەن، ئەوا دەبێ ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانى بدەن به داعش تا ده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر پشكنینه‌كانیان تووندتر كردووه."
(عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) گوتیشى، "تیرۆریستانى داعش والیى قه‌زاى حه‌زه‌ری باشوورى شارى مووسڵ (سه‌عدوەن ئه‌للهێبى) و هەروەها 10 له هاوكارانیشی به تۆمه‌تى خیانه‌تكردنەوه لە دار دان، له شوێنى ئه‌ویش والیێكى نوێیان داناوه به ناوى (ئه‌بو زیاح سورى)؛ هاوکات له ناحیه‌ى حیازیه‌ش له رۆژئاواى شارى مووسڵ، له ئه‌نجامى بۆردوومانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانانەوە والیى ئه‌و ناحیهیە كوژرا."
نه‌شوان به‌رزنجى




