٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فراكسیۆنى زه‌رد له‌باره‌ى بوودجه‌ى گشتیى 2016ـەوە له‌كۆبوونه‌وه‌دایە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی فراكسیۆنى زه‌رد له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنى زه‌رد له‌باره‌ى بودجه‌ى گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2016 به‌رێوه ‌ده‌چێت.

(شیرین دینۆ) ئەندامی كورد له‌ فراكسیۆنى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌ مالپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەی‌ فراكسیۆنه‌كه‌مان لە کاتێکدایە بودجه‌ى گشتى 2016ـى عێراق كه‌ بریاره‌ ئه‌مڕۆ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ گفتوگۆی ده‌كه‌ین."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق گوتیشى "هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌خه‌ینه‌روو، هەڵوێستى لایه‌نه‌كانى تریش وه‌رده‌گرین، تا بزانین لەبارەی پشكى هه‌رێمى كوردستانەوە ڕایان چۆن و چییە."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار