پێشینه و میكانیزمی توندوتیژیی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان؛ نموونه‌ی ئه‌نسارولئیسلام و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

سه‌رۆ قادر... به‌شی یه‌كه‌م
ئامانجی من له نووسین و باسكردنی ئه‌م بابه‌ته، سه‌رنجڕاكێشانه بۆ په‌یدابوونی دیارده‌یه‌كی نوێ، ئه‌ویش دیارده‌ی توندوتیژیی سیاسییه، ئه‌م توندوتیژییه له هه‌ڵوێستی كه‌سایه‌تییه حیزبییه ناسراوه‌كان ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گاته هه‌ڵوێستی هه‌ندێ حزبی دیاریكراو، ئه‌وكاته هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م توندڕه‌وییه بۆ هه‌ڵوێستی سیاسیی حزبی و ئاڵۆزكردنی هاوپه‌یمانی و پێوه‌ندییه حزبییه‌كان له‌ناو كه‌شی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه‌شه(دۆخه‌یه) كه‌وا حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی لێ پێك دێت، به‌م دۆخه‌شه‌وه پێوه‌ندیی نێوان داموده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كانی وڵات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا كه كوردستانه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه دروست ده‌بێت. ئه‌م توندوتیژی و توندڕه‌وییه ده‌كه‌وێته ناو ئه‌م ستراكتوره، واته ناو ئه‌م هه‌یكه‌له‌ی كه هه‌موو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاتی ئێمه پێك دێنێ، سه‌ره‌نجام ده‌یخاته ناو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌وه.
ئه‌م توندوتیژییه جیا له هه‌ڵوێستی كه‌سایه‌تییه‌كان و هه‌ڵویستی حیزبی، گواستراوه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندنی داموده‌زگه‌ی راگه‌یاندن، له ڕۆژنامه‌وه تا ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌ته‌لایت، پاشان به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، له ئینته‌رنێتیشدا دروستكردنی ماڵپه‌ڕه‌كان و گواستنه‌وه بۆ فه‌یسبووك و تویته‌ر و یوتیوب. هه‌موو ئه‌مانه كه‌ره‌سته‌ی نوێی گه‌یاندنن كه زۆر به خێرایی ئه‌م هه‌ڵوێسته توندڕۆیانه ده‌گوازنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه. له لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانیان زۆر به ئاسانی ده‌توانن ئه‌و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه له لایه‌نی حیزبیه‌وه پێیان ده‌سپێرن.
قۆناغه‌كانی توندڕه‌وی له هه‌رێمی كوردستاندا
قۆناخی یه‌كه‌می توندڕه‌وی له سه‌ره‌تای 2003 وه زۆر به روونی ده‌ركه‌وت، كه قۆناغی نوێی توندوتیژییه دوای شه‌ڕی ناوخۆ كه له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا روویدا، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ به قۆناخێك دابنێی و كۆتایی هاتبێ، قۆناخی توندوتیژیی سیاسی وه‌ك دیارده‌یه‌ك له 2003وه ئه‌وكاته ده‌ست پێده‌كات كه ده‌وڵه‌تی عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا رووخێندرا، پاشان بارودۆخێكی نوێ هاته ئاراوه و عێراق و كوردستانی خسته ناو قۆناخێكی نوێوه. ئه‌م قۆناخه زۆر كراوه‌بوو، ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی به جیهان زیاتر بوو، به خێراییش كوردستان بوو به به‌شێك له جێ بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، جا چ ئه‌مه‌ریكا بێت یان ئه‌ورووپا.
بووژانه‌وه‌یه‌كی خێرای سیاسی و ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان هاته ئاراوه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌وا جووڵانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جموجۆڵی پێكهاته‌كان، هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، له تاكه كه‌سییه‌وه تا ده‌گاته خێزانیی و هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد. بۆیه كوردستان بوو به پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی هێنانی بیروباوه‌ڕی نوێ و دیالۆگ و گۆڕینه‌وه‌ی ڕوانگا.
رێك له‌و كاته‌دا دوو باڵی زۆر توند له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردستان دروست بوون و بوونه سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ دروستكردنی بیروباوه‌ڕی توندڕۆیی، بۆ نواندنی هه‌ڵوێستی سیاسیی توند، هه‌روها بۆ كاردانه‌وه‌ی خه‌شن و توندوتیژ له كرده‌وه‌دا، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌میان: حزبی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بوو، كه له‌ناو خۆیدا چه‌ند باڵێكی لێ دروست بوو، توندترین باڵیان(ئه‌نسارولئیسلام) بوو، كه به خێرایی په‌نای بۆ كێوه‌كانی كوردستان برد، پاشان له ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌شێك له شاره‌زوور گیرسایه‌وه. له ڕاستیدا له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك حكوومه‌تێكی ئیسلامیی هاوشێوه‌ی تاڵیبان و به ئاشكرا ده‌یانگوت ئێمه به‌شێكین له (ئه‌لقاعیده)ـیان دروست كرد، هه‌وڵیان دا له‌م ساڵه‌دا توندترین شێوازی فیكری بڵاو بكه‌نه‌وه و به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بیسه‌پێنن، پاشان زۆرترین شه‌ڕی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، زۆرترین پێوه‌ندی و ئیمكانیاتیان هه‌بێ كه له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه به (القاعیده) له ئه‌فغانستان، به ئاسانی بتوانن كادیرانی خۆیان بنێرن و كادیریش له‌وێوه بێنن، له ڕاستیدا كوردستان بوو به گوزه‌رگا و شوێنی هاتن و تێپه‌ڕینی جموجۆڵی ئه‌لقاعیده، هه‌روه‌ها ویستیان له ڕووی فیكریشه‌وه ته‌جره‌به‌ی تاڵیبان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان بێنن.
دووه‌میان: باڵی ریفۆرمی ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، ئه‌وكات نه‌وشیروان جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بوو، له كرده‌وه‌دا رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌برد، له هه‌مانكاتیشدا مام جه‌لال هه‌موو كاتی خۆی بۆ به‌غدا ته‌رخان كردبوو، له به‌غدایش مایه‌وه. له كرده‌وه‌دا یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانی عه‌سكه‌ری و رێكخراوه‌یی و فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌وته ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا.
نه‌وشیروان مسته‌فا مێژووی تایبه‌ت به خۆی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی كوردستاندا هه‌یه، له شه‌سته‌كاندا له‌گه‌ڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بووه، له ناو میدیا و له كرده‌وه‌شدا له كادیره توندڕۆكان بووه، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیشدا له دوای 1976 به كرده‌وه جێگری مام جه‌لال بووه و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی یه‌كێتی بووه، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووه، كه ئه‌وكات رێكخراوێكی ماركسیستی به مه‌یل به‌ره‌و ماویزم، واته توندڕۆ بوو له چاو رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ماركسیستی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌میشه بڕوای به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری و كوشتنی نه‌یاره‌كانی خۆی و هاوكاره‌كانیشی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا نه‌بووبن هه‌بووه، ئه‌وه‌شی له‌ناو خودی حیزبه‌كه‌ی خۆیدا كردووه، هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌شی كه زۆرترین كوشت و بڕی له كوردستاندا تێدا بووه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی نه‌وشیرواندا بووه.
دوای 2003 جارێكی تر یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، به‌و هه‌موو توانا عه‌سكه‌ری و فیكری و رێكخستنه‌ی كه هه‌یبوو كه‌وته ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، له‌و كاته‌وه به خێرایی نه‌وشیروان كه‌وته دامه‌زراندنی ده‌زگای نوێ بۆ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وانه‌ی خۆی بگوازێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. ئه‌وه‌بوو په‌نای برد بۆ دروستكردنی هه‌ندێك له ڕۆژنامه به ناوی ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی، له‌وان (هاووڵاتی، ئاوێنه) دوای ئه‌وه‌ش ڕۆژنامه و گۆڤار و داموده‌زگه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا هات كه له ئێستادا ناو سلێمانییان ته‌نیوه‌ته‌وه، بۆیه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌كرێت دیاری بكه‌ی كه كام ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له سلێمانی هه‌یه سه‌ربه داموده‌زگاكانی گۆڕان یان خودی نه‌وشیروان نه‌بێت، یان به‌لانی كه‌مه‌وه كادیره‌كانی ئه‌وانی تێدایه‌و سوودی لێوه‌رده‌گرن.
یه‌كه‌مین هه‌نگاوی نه‌وشیروان ئه‌وه‌بوو كه له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیدا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ڕیفۆڕم پێشنیاز بكات، له راستیدا سوودوه‌رگرتن له چه‌مكی پێشكه‌وتووخوازانه یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به‌رده‌وام توندڕۆكانی غه‌یره‌دینی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا به‌كاری دێنن، وه‌كو (دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕیفۆرم، چه‌مكه‌كانی شۆڕشگێڕی) یان ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه له سه‌رده‌مدا هه‌ن.
نه‌وشیروان هه‌وڵیدا به خێرایی كۆمه‌ڵێك كادیری نوێ له‌ناو سلێمانی و له‌ناو یه‌كێتی ده‌سته‌چین بكا و كاریان له‌سه‌ر بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌پێی مه‌یلی خۆی و بێ موناقه‌شه بیروباوه‌ڕی توندڕۆیانه‌ی ئه‌و بڵاو بكه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه به خێرایی درزێك كه‌وته نێوان نه‌وشیروان و سه‌ركرده‌كانی هاوته‌مه‌نی ئه‌و له‌ناو یه‌كێتیدا، به تایبه‌تیش له نێوان نه‌وشیروان و مام جه‌لال خیلافێكی روون دروست بوو كه یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌م ناكۆكییه‌دا ژیا، له ڕاستیدا یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانی وه‌كو حزبی دووه‌می به‌هێزی كوردستان تووشی دووفاقی(انفصام)كرد.
له لایه‌ك ئه‌و یه‌كێتییه بوو كه به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌یویست وه‌كو حزبێكی به‌شدار له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان و عێراق به‌ره‌و هاوپه‌یمانێتی و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزبی و نیشتمانی به‌رێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانیدا، ده‌یویست ئه‌و ڕابردووه پڕ له ناكۆكی و خوێناوییه كۆتایی پێ بێنێت و بكه‌وێته هاوپه‌یمانێتیه‌ك كه ده‌كرێ له‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بپارێزرێت.
باڵی ریفۆرمی نه‌وشیروان مسته‌فا رێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕوانگایانه بوون كه جه‌لال تاڵه‌بانی داوای ده‌كرد، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی نه‌وشیروان به پۆلێنكردنی سه‌ركرده و كادره‌كانی یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد، كه چه‌ندیان شۆڕشگێڕ و پاكن و چه‌ندیشیان تا 2003 سه‌ر به ڕژێمی به‌عس بوونه و تۆمه‌تی سیخوڕیكردنی خستنه پاڵ. ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی له 2003دا به ئاشكرا بوو به مینبه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ته‌سفیه‌ی حیسابات له‌گه‌ڵ هه‌ر سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌ك له كوردستان، به تایبه‌تی له سلێمانی، له سلێمانییش له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كه نه‌وشیروان كه‌یفی پێی نه‌هاتبێت و به هاوكاری خۆی نه‌زانیبێ.
به گوێره‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه نه‌وشیروان له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیدا هه‌یبوو، ده‌ستی ده‌گه‌یشت به هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له به‌غدا ده‌ست ده‌كه‌وتن، له ڕاستیدا جۆری بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گیره‌شێوێنیانه له ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی ئه‌وكاتدا بڵاو ده‌كرانه‌وه كه ته‌نیا بۆ شكاندنی كه‌سانی ناحه‌زی نه‌وشیروان بوو، هه‌ر بۆیه‌ش پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و مانا و ئامانجه‌ی له ده‌ست دا كه مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێ كام سه‌ركرده له ماوه‌یه‌كی دوور و درێژدا له ژیانی سیاسیی خۆیدا هاوكاریی عێراقی كردووه یان نه‌یكردووه.
هه‌ر له 2003دا نه‌وشیروان مسته‌فا به خێرایی په‌نای بۆ سوودوه‌رگرتن له ئینته‌رنێت برد، ئه‌وه‌بوو ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ریان دروست كرد كه له دواییدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ری (كوردستان پۆست) گیرسایه‌وه، له راستیدا كوردستان پۆستی كرده ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی داشۆرین، كه دوو مه‌كته‌بی هه‌بوو و پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ ته‌رخان كرد، یه‌كێكیان له سوید، كه له راستیدا ئه‌وه‌ی سوید ته‌نیا رووپۆش بوو بۆ كوردستان پۆست، مه‌كته‌بی دیكه‌ی له‌ناو یه‌كێتی و له ته‌نیشت باره‌گای نه‌وشیروان مسته‌فا بوو له سلێمانی. دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان له یه‌كێتی جیا بووه‌وه به ئاشكرا له گردی زه‌رگه‌ته ژوور یان به‌شی ئۆفیسی كوردستان پۆست دیاربوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرد دیار بوون، زۆریشی له‌سه‌ر نووسرا و بڵاو كرایه‌وه.
له كوردستاندا ره‌سمێك هه‌بوو كه ببوو به باو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌كان ده‌بێ له كاتی نووسیندا رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ركه‌سێك له‌به‌رچاو بگرن، هه‌ندێكی له‌وه‌دا كه‌وتبووه ناو چوارچێوه‌ی قانونه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، بۆیه نه‌ده‌كرا له ڕۆژنامه‌كان ئه‌و قسانه و ئه‌و داشۆرینه بنووسرێ كه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یویست، بۆیه بواری ئینته‌رنێتی به‌كار ده‌هێنا وه‌ك له ماڵپه‌ری كوردستان پۆست‌دا هیچ سنوورێك بۆ په‌لاماردان و داشۆرین و وه‌به‌رهه‌مهێنانی جنێوی گه‌ڕه‌ك و بازاڕ نه‌مایه‌وه. ئه‌مه وایكرد كه كوردستان پۆست ببێته ماڵپه‌رێكی پڕ له هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقێنه‌ر بۆسه‌ر هه‌ركه‌سێك، كه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان له نزیك یان له دوور كه‌یفی پێی نه‌هاتبایه.
چونكه كوردستان له سه‌ره‌تای قۆناخێكی نوێ‌دا بوو و قۆناخی كۆنی ته‌واو به جێ نه‌هێشتبوو، قۆناخی كۆنیش قۆناخی ته‌قلیدییه، له كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌قلیدیشدا به‌كارهێنانی ناو و ناتۆره و جنێودان و سوكایه‌تی و بوختان، له پله‌وپایه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌لامار ده‌درێ كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ناو خه‌ڵك باس ده‌كرێ، له كۆتاییدا ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌وێته ژێرگوشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌وانه‌یه باری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و كه‌سه تێك بچێت. نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی دیراسه كردبوو و له‌وكاتدا ده‌یزانی چۆن ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی كه كه‌یفی پێ نایه‌ن بیانخاته ژێر ئه‌م گوشاره ده‌روونییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری به‌كار ده‌هێنا و به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه له‌ده‌ستیدا بوو له سلێمانی و هه‌ندێ ناوچه‌ی تردا، ده‌گه‌ڕان به دوای كۆكردنه‌وه‌ی جۆری جنێوه‌كان و مانای جنێوه‌كان، چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونی ده‌بێ له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، یان چ كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كات، ئه‌مانه‌یان نووسییه‌وه و هێنایان له ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به نه‌وشیروان له قۆناخی پێش دروستبوونی گۆڕاندا كۆیان كردنه‌وه و كادیری تایبه‌تییان بۆ دامه‌زراندن. له‌م رووه‌شه‌وه نه‌وشیروان كه‌سانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ی كۆ كرده‌وه، هه‌ر له سلێمانییه‌وه تا ده‌گاته ئه‌ورووپا، كه‌سانێك كه زۆر به ئاسانی ده‌كه‌ونه داشۆرینی خه‌ڵكی تر و پڕوپاگه‌نده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و چه‌كی ده‌روونی بۆ ڕووخاندنی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌كار دێنن.
له 2003 به‌ولاوه ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی و پاشان ئاوێنه، دوای ئه‌وه‌ش جار نا جار گۆڤار بۆ چه‌ند مانگێك یان بۆ ساڵێك ده‌رده‌كران كه ژماره‌یان زۆره له سلێمانی دوایی قه‌پات ده‌كران.
به‌م پێیه لاباڵی دووه‌می توندوتیژیی سیاسی و فیكری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه لاباڵی نه‌وشیروان مسته‌فایه له راستیدا (ئه‌نسارولئیسلامی) به‌جێ هێشت، لێره من ده‌وه‌ستم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌نسارولئیسلام.
ئه‌نسارولئیسلام
ئه‌نسارولئیسلام دوای هاتنی ئه‌مه‌ریكا له 2003 به فه‌رمی به‌ره‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی و كوردستانییان له‌سه‌ر كرایه‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو بران، ژماره‌یه‌كی زۆریان په‌نایان بۆ ئێران و بۆ پاشماوه‌كانی تالیبان له ئه‌فغانستان برد، به‌شێكیشیان به سه‌ركردایه‌تیی عه‌لی باپیر و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌نجام مۆڵه‌تیان وه‌رگرت و ئه‌م قۆناغی توند و تیژییه‌ی ئه‌نسارولئیسلامی قاعیده‌ییان به‌جێ هێشت.
ئیسلامی توندڕۆی ئه‌لقاعیده‌یی له راستیدا توانی به‌رده‌وامی به بیروڕاكانی خۆی له جوغزێكی فراواندا بدات، ده‌یانتوانی له ئینته‌رنێت و ڕۆژنامه‌كان بنووسن و له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ده‌ربچن، دوایی ته‌له‌ڤزیۆنی تایبه‌تی خۆیان كرده‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه هه‌ر له پاشماوه‌كانی ئه‌نسار تا لایه‌نگرانی تاڵیبان و زه‌رقاوی، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ڕوانگه‌ی جیاجیای توندڕه‌وانه‌ی خۆیان كه هه‌یانبوو، له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆیان به‌رده‌وام بوون، كاریگه‌ریی ئه‌وان له‌سه‌ر خه‌ڵك وه‌ك جه‌ماوه‌ر كه‌م بوو، به‌ڵام توانییان رێگه بۆ ڕێكخراوه‌كانی خۆیان له ناو گه‌نجاندا بكه‌نه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج بخه‌نه ناو رێكخراوه‌كانی توندوتیژیی خۆیانه‌وه، كه كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو له كاتی هاتنی داعشدا ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له كوردستانه‌وه ڕۆیشتن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به داعش و دژی نیشتمانی خۆیان شه‌ڕ بكه‌ن، ئه‌و گه‌نجانه بوون كه له‌ژێر كاریگه‌ریی په‌روه‌رده‌ی فیكری ئه‌و تایه‌فه یان ئه‌و جوغزه فراوانه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان بوون.




