بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات پێشوازی كرا.. لە کۆشکی چانکایا ئاڵای کوردستان دانرا

ئیستانبووڵ-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و دواتر كه (ئەحمەد داوودئۆغڵو) سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆشکی چانکایا بە ئاڵای کوردستان پێشوازی لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، ئۆپۆزسیۆنی توركیای سه‌رسام كردووه و، ڕۆژنامه‌نووسێكی توركیش ده‌ڵێ، (بارزانی) كه‌سایه‌تییه‌كی گرینگی ناوچه‌كه‌یه و هه‌روه‌ها له رووی ئابوورییشه‌وه بۆ توركیا گرینگه، هه‌لبه‌ت هه‌ردوو لایش پێویستیان به یه‌كدی هه‌یه.
لە کۆبوونەوەی (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌رۆكوه‌زیران(داوودئۆغڵو)دا، (مەولوود چاوش‌ئۆغڵو) وەزیری دەرەوە و (فەرەیدوون سینیرلیئۆغڵو ) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، هه‌روه‌ها (فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) بۆ ئانكارا و، پێشوازیلێكردنی له لایه‌ن گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه به شكۆوه، به لای هه‌ندێكی توركیاییه‌كانه‌وه ئاساییه، به‌ڵام وه‌كو عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) له نووسینێكیدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی توركیا گرتووه و، ده‌ڵێت چۆن ده‌بێت وه‌كو سه‌رۆكی وڵات پێشوازی له (بارزانی) بكرێت؟.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن بێ وه‌ڵام تێنپه‌ڕی و به‌دوایدا، به‌رپرسی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌ی (حوریه‌تی)ـی توركیا له ئانكارا (ده‌نیز زه‌ره‌ك)، به سی ئێن ئێن توركی راگه‌یاند، ره‌خنه‌گرتنی له شێوازی پێشوازیكردن له (بارزانی) دووچاری شۆكی نه‌كردووم، چونكه ئه‌وان(ئۆپۆزسیۆن) هه‌میشه دژی كورد و (بارزانی) لێدوانیان داوه.
به‌ڵام وه‌ك (ده‌نیز) گوتی، هاتنی (بارزانی) بۆ ئانكارا زۆر گرینگه، چونكه له‌م كاته‌ی ئێستادا هه‌ردوو لا پێویستیان به یه‌كترییه. هه‌رێمی كوردستان پێویستی به توركیایه چونكه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدایه و، له‌م ڕووه‌یشه‌وه (بارزانی) سوپاسی هه‌ڵوێستی توركیا ده‌كات كه پاڵپشتی پێشمه‌رگه بووه. هه‌روه‌ها توركیایش پێویستی به (بارزانی)یه، چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی گرینگی ناوچه‌كه‌یه و هه‌روه‌ها له رووی ئابوورییشه‌وه بۆ توركیا گرینگه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه لێدوانێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) وه‌ك نموونه ده‌خاته‌وه به‌ر باس كه، پێشتر گوتبووی، ئه‌گه‌ر رووسیا گازی سرووشتی بۆ توركیا نه‌نێرێت، ئێمه ده‌توانین ئه‌و بۆشاییه بۆ توركیا پڕ بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئێستا تابلۆی سیاسی گۆڕراوه و، له لایه‌ن گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌شیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، وه‌كو سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا.
كارزان گلی






