ڤیدیۆ؛ سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا كۆ بووه‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى) له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)دا كۆ بووه‌وه و، له ئێستایشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ)، له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (سه‌رۆك بارزانى)، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته توركیا و له لایه‌ن گه‌وره‌كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ كرا.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماردا له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیى توركیا، ساز درا و، تێیدا پرسه گرینگه‌كانى ناوچه‌كه و ره‌وشى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا تاوتوو كراون.
میدیاکانی تورکیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شڕۆڤەی سه‌ردانی (بارزانی) بۆ ئانکارا دەکەن و پێیان وایە هاتنەکەی زۆر کاریگەر و ستراتیژییە، چونکە ئێستا تورکیا نێوانی لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا خۆش نییە و پێدەچێت (بارزانی) نێوەندگێری لە نێوانیاندا بکات.
به‌ر له كۆبووه‌نه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆككۆماری توركیا، تەلەڤزیۆنە تورکزمانەکەی 'سی‌ئێن‌ئێن' پێی وایە کە (بارزانی) لە کۆبوونەوەکانیدا هەوڵی ناوبژیوانی دەدات لە نێوان تورکیا و عێراقدا، چونکە هەر لە سەرەتاوە (بارزانی) پێی وابوە کە هاتنی هێزی تورکیا بە ئاگاداری حکوومەتی عێراق بووە، بۆیە پێدەچێت لەم سەردانەی بارودۆخەکە هێمنتر بکاتەوە.
ئەوەیشی زۆر ڕۆشنایی خراوه‌ته سەر ئەم سەردانەی (بارزانی) بۆ تورکیا و پێشوازیکردنی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و کۆبوونەوە بە شێوەیەکی جیا لەگەڵ هەموویاندا، قسه‌كردن له‌باره‌ی گازی سرووشتییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.
دوای ئەوەی حکوومەتی تورکیا مەترسی بڕینی گازی سرووشتی ڕووسیای بۆ سەر وڵاتەکەی هەست پێ‌کرد، ئیدی بە دوای شوێنگرەوەی ڕووسیا دەگەڕا بۆ ئەوەی گازی سرووشتی لێ بکڕێت، هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دەتوانێت 50 ساڵ گازی سرووشتی هەموو تورکیا دابین بکات، کە ئەمەیش شارەزایانی بوارەکە ئاماژەیان بۆ کردبوو، بۆیە پێدەچێت لەسەر ئەو پرسەیش قسە لەگەڵ (بارزانی)دا بکرێت.
میدیاکانی تورکیا هاوكات سه‌ردانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ تورکیا بە گرینگ وەسف دەکەن و پێیان وایە، ئاڵوگۆڕکردنی پرسە هەنووکەییەکان و پرسی بازرگانییش لەگەڵ (بارزانی)دا لە بەرژەوەندیی هەردوو لایەندایە.
کارزان گلی





