سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا(فڕانک ڤاڵتێر شتاینمایر) و شاندی یاوەری لە کۆبوونەوەدان.
شەوی ڕابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا(فڕانک ڤاڵتێر شتاینمایر) شاندی یاوەری، لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و (فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رپرسی باڵای حكوومه‌ت پێشوازی لێ كرا.
کەمێک پێش ئێستایش، لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـیەوە پێشوازی کران و، لە ئێستادا، کۆ بوونەتەوە و، بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکانیش، تێیدا هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، دۆخی هەنووکەیی عێراق و ناوچەکە بەگشتی دەخنە بەر باسەوە.
وایش بڕیارە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ (سەرۆک بارزانی)، (شتاینمایر) لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)ـیشدا کۆ ببێتەوە.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی (شتاینمایر) دوای ئه‌وه دێت كه په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (بۆندستاگ)، بڕیاری فروانكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیی بۆ پێشمه‌رگه دا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش، بڕیاریان داوه كاروانێكی دیكه‌ی چه‌كی دژه‌تانك له جۆری میلان، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ هێزی پێشمه‌رگه، ره‌وانه بكه‌ن.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، دووجار (ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین) وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌شیدا، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، كه له هه‌رێمی كوردستان مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌ڵمانیا به یه‌كێك له‌و وڵاتانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌غدا، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌كات و پێشتریش مه‌شق و راهێنانی به ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیش به دووه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت بۆ هه‌ولێر.




