بهریتانیا پاڵپشتیی بهردهوامی بۆ ههرێم دووپات كردهوه

ههولێر-KDP.info- لهدیداریدا لهگهڵ سهرۆك بارزانی، باڵیۆزی بهریتانیا لهعێراق، پیرۆزبایی سەرۆكوەزیران و حكوومەتی بهریتانیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند بە بۆنەی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئازادكردنی شنگال و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگالی بە سەركەوتنێكی مەزن بۆ پێشمەرگە و شكست و پاشەكشە بۆ تیرۆریستانی داعش وەسف كرد.
ڕۆژی دووشەممە 7ـی 12ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك باكر باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق پیرۆزبایی سەرۆكوەزیران و حكوومەتی بهریتانیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند بە بۆنەی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئازادكردنی شنگال و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگالی بە سەركەوتنێكی مەزن بۆ پێشمەرگە و شكست و پاشەكشە بۆ تیرۆریستانی داعش وەسف كرد. وێڕای ئاماژەدان بە بڕیاری پارلەمانی بهریتانیا بۆ درێژكردنەوەی وەشاندنی گورزە ئاسمانییەكان لەدژی داعش ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان لەشەڕی تیرۆریستاندا.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆكوەزیران و حكوومەتی بریتانیای كرد و باسی لە بایەخ و وردەكارییەكانی سەركەوتنی پێشمەرگە لە ئازادكردنی شنگال و كاریگەرییەكانی ئەو سەركەوتنە لەسەر شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە پلان و ورەی بەرز و قارەمانێتییەكی بێوێنە شنگالیان لەدەستی تیرۆریستان ئازاد كرد.
هەر لەم دیدارەدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و سووریا و گۆڕانكارییە ناوچەیی و هەرێمایەتییەكان كرا و بیروڕا لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی قەیرانەكان و هەروەها ئاییندەی عێراق لەدوای شەڕی داعش ئاڵۆگۆڕ كرا.
لە تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا تەحەدییاتەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان بە تایبەت بارودۆخی ئابووری و چۆنییەتی تێپەڕاندنی قەیران و كێشە ئابوورییەكانی هەرێم تاوتوێ كرا.




