به وێنهوه؛ شاسهلمان و سهرۆك بارزانی كۆ بوونهوه

ڕیاز-KDP.info- (شاسهلمان) شای سعوودیا و سهرۆكی ههرێمی كوردستان(مهسعوود بارزانی)، پێوهندیی نێوان ههولێر و ڕیاز و، پرسگهلێكی جێبایهخی پێوهست به ناوچهكهیشیان خسته بهر باسهوه.
لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ شانشینی سعوودیا ڕۆژی سێشەممە 1ـی 12ـی 2015 (شاسەلمان عەبدولعەزیز) لە كۆشكی پاشایەتی لە شاری ڕیاز پێشوازی لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و، له دیدارهكهدا شای سعوودیا جەختی لە گرینگی و بەردەوامیی سەردانەكان و فراوانتركردنی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.
لە درێژەی سەردانەكەی بۆ وڵاتانی كەنداو و دوای سەردانەكەی بۆ وڵاتی ئیمارات و كۆبوونەوەی لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی و ژمارەیەك بەرپرسی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، ڕۆژی دووشەممە 30ـی 11ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندە یاوەرەكەی گەییشتە شاری ڕیازی پایتەختی شانشینی سعوودیا.
لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ شانشینی سعوودیا، ڕۆژی سێشەممە 1ـی 12ـی 2015 (شاسەلمان عەبدولعەزیز) لە كۆشكی پاشایەتی لە شاری ڕیاز پێشوازی لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم دیدارەدا كە (ئەمیر محەمەد بن نایف بن عەبدولعەزیز) جێنشینی یەكەم و جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆ و (ئەمیر محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز) جێنشینی دووەم و جێگری دووەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی شانشینی سعوودیا و هەروەها وەزیرانی دارایی و دەرەوە و فەرهەنگ و ڕاگەیاندن حكوومەتی سعوودیا و ژمارەیەكی زۆری بەرپرس و كاربەدەستی باڵای ئەم وڵاتە ئامادە بوون، شای سعوودیا بە گەرمی بەخێرهاتنی (سەرۆك بارزانی) كرد و خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ سەردانی (سەرۆك بارزانی) بۆ سعوودیا نیشان دا و، جەختی لە گرنگی و بەردەوامیی سەردانەكان و فراوانتركردنی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.
هەر لە چوارچێوەی ئەم دیدارەدا شای سعوودیە نیوەڕۆخوانێكی لەسەر شەرەفی (سەرۆك بارزانی) ساز كرد و زۆربەی سەركردە باڵا سیاسی و ئیداری و سەربازییەكانی سعوودیا ئامادەی ئەو میوانداری و نێوەڕۆخوانەی شای سعوودیە بوون.
دوای نیوەڕۆخوانەكە (سەرۆك بارزانی) و شای سعوودیا بە ئامادەبوونی جێنشینی یەكەم و دووەمی سعوودیە و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی و وەزیر و بەرپرسەكانی تری حكوومەتی سعوودیا بەشداری كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بوون، كە تێیدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە و هەروەها هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و بیروڕایش لەبارەی چارەسەری قەیرانەكانی ناوچەكە و عێراق و شەڕی دژی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لە بەردەوامیی سەردانە فەرمییەكەی بۆ شانشینی سعوودیا، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ جێنشین و ژمارەیەك گەورە بەرپرسی دیكەی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.















