ئێزدی، نازناوی 'ڕزگاركاری ئێزدی'یانیان به به‌ر سه‌رۆك بارزانیدا بڕی

شنگال-KDP.info- له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له شنگالی تازه رزگاركراودا، ئه‌م ئێواره‌یه‌ی یه‌كشه‌ممه‌یه، (سه‌رۆك بارزانی) سه‌ردانی شاره‌دێی باعه‌درێی كرد و، پاش پێشوازیێكی بێوێنه له لایه‌ن جێگری میری ئێزدیان(حازم میر ته‌حسین به‌گ) و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانی(باباشێخ ختو) و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی و جه‌ماوه‌رێكی به‌ڕچاوی ئێزدیان، نازناوی 'ڕزگاركاری ئێزدی'یانیان به به‌ردا بڕی.
جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئێزدیان له خۆشیی سه‌ردانی (سه‌رۆك بارزانی) به گوڵ و دروشمی بژی (سه‌رۆك) و 'ڕزگاركاری ئێزدی'یان، پێشوازییان لێی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانی ئێزدیان، قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌یان له ڕزگاركردنی شنگال به‌رز نرخاند و به داستانی كه‌موێنه و قاره‌مانانه ناویان برد.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدیان ده‌رفه‌تیان هێنا و، جوار داواكاریی دیكه‌یان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشیی هێزه جه‌كداره‌كان بوو كه ئه‌مانه‌ن:
١- ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا ڕزگار نه‌كراون، كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به شنگال، وه‌ك سیپا شێخ خدر، گرعوزێر، ته‌ل قه‌سه‌ب، ته‌ل به‌نات، كۆچۆ و حاتمییه.
٢- رزگاركردنی به‌عشیقه و به‌حزانی و نه‌به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوجانه به ڕزگاركردنی مووسڵه‌وه.
٣- تا ده‌كرێ، كار بۆ ڕفێندراوانی ئێزدی بكرێ و، هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه.
٤- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانباران كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
له به‌رانبه‌ردا (سه‌رۆك بارزانی) داواكه‌یانی به ڕه‌وا و ئه‌ركی هه‌ر تاكێكی كورد زانی و، ئێزدییه‌كانیش گه‌لێك سوپاسی (سه‌رۆك) و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌یان كرد، كه داكۆكییان لێ كردوون و ناوچه‌كانیان بۆ ئازاد كردوون.




