٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سەرۆك بارزانی: هه‌ر پشتیوانتان ده‌بین.. به‌ ڕزگاركردنی شنگال و قاره‌مانیی پێشمه‌رگه‌ سه‌رسامه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، پیرۆزبایی ڕزگاركردنی شنگالی له‌ (سه‌رۆك بارزانی) كرد و، هاوكات ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا لە پاڵپشتیكردن و یارمەتیدانی و هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت.  

 

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 17ـی 11ـی 2015 (جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ كرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال و سەرسامیی خۆیشی نیشان دا بە قارەمانێتی و ئازایەتی و قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستاندا.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەی دووپات كردەوە، كە وڵاتەكەی لە پاڵپشتیكردن و یارمەتیدانی و هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار