سەرۆكوەزیرانی توركیا پیرۆزبایی سهركهوتنی لە سەرۆك بارزانی كرد؛ ئامادهیشه ههماههنگیی لهگهڵ ههرێمدا بكات بۆ دژایهتیی داعش

ههولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14ـی 11ـی 2015، (ئەحمەد داوودئۆغلو) سەرۆكوەزیرانی توركیا، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئازادكردنی شاری شنگال لە (سەرۆك بارزانی) كرد.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆكوەزیرانی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشان دا بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ دژایەتیكردن و شەڕی تیرۆریستان و، هەروەها وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی سەركەوتن لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕاشیگەیاند كە توركیا ئامادەیە بریندارەكانی پێشمەرگە لە نەخۆشخانەكانی چارەسەر بكات.




