سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی و گەلی کوردستان بە سەرۆکی فەڕەنسا ڕادەگەیەنێت

ههولێر-KDP.info- سهرۆكی ههرێمی كوردستان(مهسعوود بارزانی)، كرده تیرۆریستییهكانی دوێنێی پاریس سهركۆنه دهكات و هاوخهمیی خۆی و گهلی كورد، به سهرۆككۆماری فهڕهنسا دهگهیهنێ و، رایدهگهیهنێ، گەلی کوردستان کە ئێستا لە شەڕێکی سەختی دژی تیرۆردایە و قوربانیی دەستی تیرۆرە، لەم ڕۆژە ناخۆشەدا، لەگەڵتان هاوسۆزە و بەشداری خەمتان دەکات و پاڵپشتی گەل و حکوومەتی فەڕەنسایە.
ئەو کردەوە تیرۆریستییانەی شەوی 13ـی11ـی2015 لە پاریس ڕوویان دا و ژمارەیەکی زۆر قوربانیی لێ کەوتەوە، لە ناخەوە ئازاری داین. بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە هاوخەمیی خۆمان بە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا ڕادەگەیەنم.
تیرۆر دوژمنی هاوبەشی هەموومانە و تیرۆریستان دژی هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتین و لە هەر شوێنێنێک ژیان و پێشکەوتن و ئارامی هەبێت تیرۆریستانی دڵڕەش پەلاماری دەدەن.
گەلی کوردستان کە ئێستا لە شەڕێکی سەختی دژی تیرۆردایە و قوربانیی دەستی تیرۆرە، لەم ڕۆژە ناخۆشەدا، لەگەڵتان هاوسۆزە و بەشداری خەمتان دەکات و پاڵپشتی گەل و حکوومەتی فەڕەنسایە.
سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
مهسعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
14/11/2015




