٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

حه‌یده‌ر عه‌بادی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد به ‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (سەرۆك بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی عێراق بارودۆخی بەرەكانی شەڕیان تاوتوێ كرد و سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد و دەستخۆشیشی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال.

ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 11ـی 2015 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆك بارزانی) سەركەوتن و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە دەڤەری شنگال و بایەخی ئەو سەركەوتنانە و كاریگەریەكانی لەسەر شكست و لەناوبردنی داعش بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق شی كردەوە.

لەبەرانبەردا سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد و دەستخۆشیشی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال.

هەواڵی پەیوەندیدار