٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس نەوڕۆڵی: تێڕوانینی وردمان بۆ دۆخەكە هەیە.. با یاسا بڕیار بدات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی دەڵێت: "تاوەكو ئێستا داوای قەرەبووكردنەوەمان لەبارەی زیانی بارەگاكانمان نەكردووە، چونكە قەرەبووی مەعنەوی لای پارتی زۆر گرینگترە لە قەرەبووی ماددی، بەڵام لقەكانمان سەرپشك كراون كە سكاڵا تۆمار بكەن و یاسا بڕیار بدات چۆن قەرەبوو بكرێنەوە".

(فارس نەوڕۆڵی) گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، بە ماڵپەڕپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تاوەكو ئێستا پارتیی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی داوای قەرەبووكردنەوەی بارەگا سووتاوەكانی نەكردووە، چونكە قەرەبووی مەعنەوی زۆر گرینگترە لە قەرەبووی ماددی".

(نەوڕۆڵی) گوتیشی: "لقەكانمان سەرپشك كردوون كە سكاڵا لە سنوورەكەی خۆیان لەبارەی هێرشكردنەسەریان و سووتاندنی بارەگاكانیان تۆمار بكەن، بۆیە هەر لقە و كە زیانی پێ گەییشتووە سكاڵای خۆی تۆمار دەكات و دواتر یاسا بڕیار دەدات كە قەربووكردنەوەكەیان چۆن دەبێت و چەند دەبێت".

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی دەشڵێت: "تاوەكو ئێستا باسی رادەستكردنەوەی بارەگاكانمان نەكردووە، چونكە چاوەڕێی بارودۆخەكە دەكەین و لە كاتێكی نزیكدا بڕیاری لەبارەوە دەدەین".

ئاماژەیشی دا: "بڕوا ناكەم وەرگرتنەوەی بارەگاكانمان دوا كەوتبێت، چونكە پارتیی دیموكراتی كوردستان تێڕوانینی وردی بۆ دۆخەكان هەیە، بۆیە لە كارەكاندا پەلە ناكات".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار