٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، چوارەم خۆپیشاندان دژی پەیەدە بەڕێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە شاری دێریک لە ڕۆژئاوای کوردستاندا چوارەم خۆپیشاندان دژی پەیەدە بەڕێوە چوو، پەیەدەش چەند خۆپیشاندەرێکی دەستگیر کرد.


(د. کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری دێریکی ڕۆژئاوای کوردستان چوارەم خۆپیشاندان دژی سیاسەتەکانی پەیەدە بەڕێوە چوو کە زیاتر لە 3ھەزار کەس بەشدارییان تێدا کردبوو، بەڵام پەیەدە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە و چەند خۆپیشاندەرێکی دەستگیر کرد و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە وئازاد نەکراون."


(د. کاوە ئازیزی) گوتیشی، خۆپیشاندەران چەند داواکاریەکیان ھەبوو، لەوانە بەلاوەنانی ڕەشبگیری و نەبوونی ئەمنیەت و خراپیی سیستەمی خوێندن و گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.


(ئازیزی) ڕوونیشی کردەوە، پەیەدە لە جیاتی وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران خەڵکی خۆی ھێنابووە سەرجادە و، بەرامبەر خۆپیشاندەران وەستابوون و ئاسایشی خۆیشیان چووبووە نێوانیانەوە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار