له‌بری كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان، ڕێگه‌چاره‌ی دی پێویسته

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، زیاتر له 2 ملیۆن ئاواره له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و ئاوارانه كه یه‌ك له سێی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم پێك دێنن، ته‌نیا 32 كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروست كراون. باوه‌ڕیشی وایه كه، دروستكردنی كه‌مپ نابێته ڕێگه‌چاره بۆ نه‌مانی ئاواره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان.
(شاكر یاسین) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: 32 كه‌مپ بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست كراون و ئێستا ئاواره‌كان تێیدا نیشته‌جێن، به‌ڵام رێژه‌ی ئاواره‌كان هێنده زۆره، كه ته‌نیا ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان زیاتر له 64%ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژیێن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوارانه‌ی له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هاتوونه، له سنووری پارێزگای دهۆك 15% له‌ناو كه‌مپه‌كان ده‌ژین ئه‌وانی دیكه له ده‌ره‌وه ده‌ژین، له هه‌ولێر و سلێمانی 97% ئاواره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین.
گوتیشی: به حوكمی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاواره‌كان رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت، كه ئێستا زیاتر له 2 ملیۆن ئاواره له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، یه‌ك له سێی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم پێك دێنن، ڕه‌نگه به دروستكردنی كه‌مپ و نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان له‌و كه‌مپانه نه‌بێته چاره‌سه‌ر، بۆیه ده‌بێت بیر له ڕێگه‌ی چاره‌ی دیكه بكرێته‌وه.
رابین شێروانی




