ھاوپەیمانان ھێزی پێشمەرگە فێری شەڕی کۆڵانبەکۆڵان دەکەن

تلسقۆف -KDP.info-ڕاھێنەرانی وڵاتانی ھاوپەیمان دەستیان بە مەشقدادانی ھێزی پێشمەرگە كردووه و، فێری شەڕی کۆڵانبەکۆڵانیان دهكهن؛ ئێستا ئهو مهشقدادانه له میحوهری تلسقۆف دهستی پێكردووه و بهمنزیكانهیش لهبهرهكانی دیكهی شهڕدا ئهو مهشهقه دهستپێدهكرێ.
(ڕائید دلشاد) ئەفسەرێکی فەرماندەییەکەی سپیلک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شەش ڕاھێنەری ئەڵمانیا و ئەمەریکی و، سویدی ماوەی مانگێکە مەشق و ڕاھێنان بە پێشمەرگە دەکەن لە میحوەری تلسقۆف بۆ شەڕی کۆڵانبەکۆڵان و چارەسەرکردنی برینداران لە شەڕگەدا؛ تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٠ پێشمەرگە مەشق دادراون."
گوتیشی، پێشتر کە پێشمەرگە لە شەڕگەدا بریندار دەبوون لەبەر ئەوەی لێمان نەدەزانی، شەھید دەبوون، بەڵام لەو خولانەوە زۆر شت فێر بووین بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان و چۆنیەتیی شەڕی کۆڵانبەکۆڵان.
(ڕائید دلشاد) گوتیشی، بهگوێرهی گوتەی ئەو ڕاھێنەرانە کە تاوەکو ئێستا لە چەندین وڵات مەشقیان بە ھێزی سەربازی کردووە ھێزی پێشمەرگە لە ھەموویان ئازاتر بوونە و، زووتر توانیویانە فێر ببن.
بەپێی زانیاریەکانیش بڕیارە دوای ئەوەی مەشقدادانی ئەو ھێزانەی میحوەری تلسقۆف تەواو بێت، ئەو ڕاھێنەرانە بگوازرێنەوە بۆ سنورەکانی ھەولێر و سلێمانی و لە میحوەرەکانی ئەو ناوچانە ئەو جۆرە مەشقە بە ھێزی پێشمەرگە دابدەن.
مەشقدادرانی پێشمەرگە بە خولە؛ ھەر خولێک پێنج ڕۆژە و ھەرجارەو ژمارەیەک پێشمەرگە فێر دەکرێن.
بڵند ئیبراھیم




