دوای پێنچ ساڵ، خوێندنى دکتۆرا له زانكۆكانی ههرێم كرایهوه
_(1)__2015_11_08_h17m23s29__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- دوای پێنج ساڵ له ڕاگیرانی خوێندنی دكتۆرا له ههرێمی كوردستان بۆجارێكی دیكه خوێندنی دكتۆرا له زانكۆكانی ههرێم دهستی پێكردهوه و حهفتهی دابێ 543 كهس دهست دهكهن به خوێندنی دكتۆرا.
دواى ئەوەى بۆ ماوەى نزیکەى ٥ ساڵ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمى کوردستان ڕاگیرابوو، لەگەڵ داڕشتنەوەى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا و هاوتەریبکردنى بەستراتیژى نوێى وەزارەت، جارێکى دیکە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەفەرمانى وەزارى ژمارە ١٥٥٣٥ کە لە ڕێکەوتى ٩/٨/٢٠١٥ بە ئیمزاى د. یووسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووبوو، بڕیارى کردنەوەى خوێندنى باڵا/ دکتۆرای لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و، دواى کردنەوەى دەرگاى پێشکەشکردن و تاقیکرانەوەى توانستى زانستى، 842 پێشکەشکار بەشداریان لە تاقیکردنەوەکان کرد، بەگەیشتنى ناوەکان بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دەستیان کردە وردبینى و پێداچوونەوە بە ناوەکاندا، بەوەش ئەنجامى بەرایى تاقیکردنەوەکانى توانستى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2015ــ2016 تەواو بوو و، ناوەکانیش پەسند کران و، 543 کەسیان لێ هەڵبژێردرا.
بۆ ئەوە مەبەستەش ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتى ٨/١١/٢٠١٥ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ٦ نووسراوى جیا کە ئیمزاى د. یووسف گۆران وەزیرى 'خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى'ـی بەسەرەوەیە و، ئاراستەى زانکۆى سەلاحەدین و، ئەوەی سلێمانى و، دهۆک و، کۆیە و، سۆران و، زاخۆیش کراوە بۆ ئەوەى ناوهكان له ماڵپەڕی زانكۆكەیاندا بڵاو بكهنهوه و،کارى پێویستیان بۆ بکەن؛ جا له حهفتهی دابێتەوە دیسان له زانكۆكانی ههرێمی كوردستان دهست به خوێندنی ئهكادیمی- دكتۆرا دهكرێتهوه.
هەروەک له بڕگهیهكی دیكهی ئهو شهش نووسراوهدا هاتووه، ماوەى حەفتەیەک دیاری کراوه بۆ تانەگرتن لە ناوەکان و سكاڵا.




