٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ینێ ڕۆژئاوای كوردستان، لە په‌یه‌دە دێنە دەنگ

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  دوێنێ سێیەم خۆپیشاندان لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی سیاسەتەکانی پەیەدە بەڕێوە چوو؛ بڕیارە سبەینێیش گەورەترین خۆپیشاندان جارێکی دیکە بۆ ھەمان مەبەست ئەنجام بدرێت.

(د. کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ سێیەم خۆپیشاندان لە چل‌‌ئاغا لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی سیاسەتەکانی پەیەدە بەڕێوە چوو کە زیاتر لە ٣ھەزار کەس بەشداری کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو خۆپیشاندانی وا گەورە نەکراوە."
(د. کاوە ئازیزی) گوتیشی، بە داخەوە پەیەدە ھەمان کاری بەعسەکانی کرد و، بە عەرەبەکان و ئاساییشی خۆیان ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و، ژمارەیەکیان لێ دەستگیر کردن و چەند کامیرای خەڵکیشیان شکاند.
(ئازیزی) ڕوونیشی کردەوە، یەکێک لەوانەی دەستگیرکراوە بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردە لە چل‌ئاغا، کە تائێستا دەست بەسەرە وئازاد نەکراوە.
ئاشکراشی کرد، بڕیارە سبەی جارێکی دیکە گەورەترین خۆپیشاندان لە شاری دێریک دژی سیاسەتەکانی پەیەدە ئەنجام بدرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار