٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە دەیان خێزان گەڕاونەتەوە چیای شنگال.. بە هۆی نزیكبوونەوەی ئازادكردنیەتی‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- (قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لەسەر چیای شنگال دەڵێت، بە هۆی نزیكبوونەوەی ئازادكردنی شنگالەوە، ڕۆژانە بە دەیان خێزان دەگەڕێنەوە شارەدێی سنوونێ و سەر چیای شنگال.

(قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لەسەر چیای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "بە هۆی نزیكبوونەوەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شنگالەوە، رۆژانە بە دەیان خێزانی ئاوارەبووی ئەو شارە لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچەكانی دیكەوە دەگەڕێنەوە سنوونێ و سەر چیای شنگال، بۆ ئەوەی هەر لە دوای ئازادكردنەوەی ئەو شارە، خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".

 

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار