٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە گەرمیان و هەڵەبجە سكاڵا لەسەر پەكەكە تۆمار كراوە.. لەبەر رفاندنی منداڵی هاووڵاتیانە

سەرچاوە: KDP.info
 
سلێمانی-KDP.info- (چیا‌و بترس سلیوا)  سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، لە گەرمیان و لە هەڵەبجە سكاڵا لەسەر پەكەكە تۆمار كراوە، بە هۆكاری ئەوەی پەكەكە بە زۆر منداڵی هاووڵاتیانی بردووە.
 
(چیا‌و بترس سلیوا)  سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە نووسینگەی گەرمیانی دەستەكەمان دوو سكاڵا و لە هەڵەبجەیش سێ سكاڵا لەسەر پەكەكە تۆمار كراوە، لە گەرمیاندا كەسوكاری هاووڵاتی (م.ڕ.ڕ) كە دانیشتووی شاری كەلارە، رۆژی 19\3\2015 سكاڵایان لە دژی بارەگای پەكەكە تۆمار كردووە، سكاڵایەكەشیان بەوشێوەیەیە كە كچێكیان هەبووە و پەكەكە بە زۆر بردوویەتی بۆ ناو ریزەكانی چەكدارەكانی خۆی، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم سكاڵایە لەسەر بارەگای حزبێكی سیاسییە و وەڵامی ئێمە ناداتەوە، بۆیە ئێمە هەوڵمان دا ئەم خێزانە رێگای یاسایی بگرنە بەر و لە سەنتەری لێكۆڵینەوە و بنكەی پۆلیس ئەم بابەتی رفاندە یەكلا بكەنەوە. تا ئێستاش ئاگادار نەكراوینەتەوە كە بنكەی پۆلیس چی كردووە لەسەر ئەم كەیسە، بەڵام بە نووسراوی فەرمی داوامان كردووە بەدواداچوون بكەن بۆ ئەم كەیسە. ئێمە وەكو دەستە ناتوانین بڵێن ئەوان رفاندوویانە، بەڵكە چاوەڕێی لێكۆلێنەوەی پۆلیسین."
(بترس سلیوا) ده‌شڵێت، لە حاڵەتێكی دیكەدا هاووڵاتی (ف.م.ح) سكاڵای تۆمار كردووە و دەڵێ كورێكی لە شاری هەڵەبجە بە ناوی (ت.ف.م) كە لەدایكبووی ساڵی 1999ـیە لە رۆژی 16\5\2015 لە ماڵەوە دەرچووە بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ و نەگەڕاوەتەوە، بۆیە گومانیان هەیە كە چووبێتە بارەگای پەكەكە و ئەوانیش بردبێتیان. دوای ئەم سكاڵایەیش ئێمە هەڵساین بە كاری خۆمان و نووسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم كرد كەوا ئەم سكاڵایە هەیە و بەدواداچوونی لەسەر بكەن و لە ڕووداوەكە بكۆڵنەوە، وەڵاممان بۆ هاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی جووڵانەوە و تاوان و دەڵێن، بەدواداچوون لەسەر ناوەڕۆكی بابەتەكە دەكەین و ئاگادارتان دەكەینەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە. ئێمەیش وەكو دیوانی دەستە نووسراومان بۆ نووسیگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە كردووە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بەدواداچوونی ئەم كەیسە، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێكی ئەم منداڵانە دیار نییە."
 
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار