ناوچەی پێنجوێنی پارتی، داوای یاسایی لەسەر تاقمەكەی نەوشیروان تۆمار كرد

پێنجوێن-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پێنجوێنی پارتی دەڵێت: "داوای یاساییمان لە دادگای قەزای پێنجوێن لەسەر مەكۆی گۆڕان و گێرەشێوێنەكانی تۆمار كردووە". ڕوونیشی دەكاتەوە: "بە بەڵگەی تەواوەوە ئەم داوایەمان تۆمار كردووە تا یاسا سەروەر بێت و مافی خۆمانمان بۆ بگەڕێنێتەوە".
(ئەبوبەكر عەبدوڵڵا میشیاوی) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پێنجوێنی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "داوای یاساییمان لە دادگای قەزای پێنجوێن لەسەر مەكۆی گۆڕان و گێرەشێوێنەكانی 10ـی مانگی رابردوو كە هەڵیان كوتایە سەر بارەگای لیژنەی ناوچەی پێنجوێنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، تۆمار كردووە".
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پێنجوێن گوتیشی: "زەرەر و زیانی ماددی و برینداربوونی چەندین كادری پارتیی ناوچەی پێنجوێن هەبووە، بۆیە بە بەڵگەی تەواوەوە ئەم داوایەمان تۆمار كردووە تا یاسا سەروەر بێت و مافی خۆمانمان پێ بدات".




