"له ههرێمهوه چهند بهرههمێك ههناردهی دهرهوه دهكرێ"
__2015_11_07_h17m12s54__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- (شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان) سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ڕایگهیاند: "ئاسنی هاڕاو و فافۆن و پێست و هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی، لە کوردستانەوە ڕەوانەی دهرهوه كراون."
(شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان) سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە هاوکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ 200 تۆن پەتاتەی بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان ڕەوانەی عەرەبستان کراوە، هەروەها زەیتون و هەنگوینیش هەناردە کراوە، ئەمساڵیش بڕێکی تر لە پەتاتە ناردراوەتە دەرەوە."
پێشی وایە ئەگەر هەوڵ بدرێت لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەتواندرێت کوردستان بەرهەمی دیكهی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوە بکات زۆر کۆمپانیاش ئامادەن ئەو کارە بکەن.
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران ئاشکراشی کرد زیاتر لە 12هەزار کۆمپانیای ناوخۆیی لە کوردستان کار دەکەن و زۆرێک لەوانەیش کاری هاوردە و هەناردە دەکەن.
ئاماژهیشی دا لەبەر ئەو هەموو ئاوارەیە لە هەرێمی کوردستاندا لە هاوردەکردنی پێداویستیەکانی خۆراک و هێنانی کەرستەکانی خۆراک بۆ کوردستان زیادی کردووە، بەڵام هاوردەکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و، کارەبایی و کەلوپەلی بیناسازی و هەموو بوارەکانی دیكه 35% کەمی کردووە.
یەحیا سابیر




