نێچیرڤان بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت.. بۆ بەشدارییە لە پرسەی چەلەبی

هەولێ-KDP.info- وەک بڕیار بوو، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و شاندێک کە یاوەریی دەکەن، بۆ بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو(ئەحمەد چەلەبی)، بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن.
(سامی ئەرگۆشی) ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابرد لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، سەردانی (نێچیرڤان بارزانی) هەمان ئەو سەردانە چاوەڕوانکراوە نییە کە بۆ مەبەستی گفتوگۆ و دانوستانە لەگەڵ کاربەدەستانی بەغا، بەڵکە بۆ بەشداریکردنە لە پرسەی خوالێخۆشبوو(ئەحمەد چەلەبی).
(ئەرگۆشی) لە تویتێکی دیکەیشدا کە کەمێێک لەمەبەر بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند، کە (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوەری بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.




