بەغدا ئەوە ٣ مانگە یەک دیناری نەناردووە بۆ کوردستان
__2015_11_05_h18m22s33__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی دەڵێ ماوەی سێ مانگە بەغدا یەک دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
)ئەحمەد خدر) جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی سێ مانگە بەغدا یەک دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکردووە؛ حکوومەتی ناوەندی تەنها پارەی فەرمانبەرانی پاسەپۆرت ڕەوانە دەکات، چونکە ئەوان بودجە و مووچەیان لەسەر بەغدایە."
جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێمی کوردستان هێمای بەوە کرد کە بەغدا بۆ چەند بوارێک، بە بانکی ناوەندیی هەرێمی کوردستاندا پارەی ناردووە. گوتیشی: "بێجگە لە پارەی گەنمی جووتیاران و قەرەبووی شیری منداڵان و، پارەی قەرەبووی بەشەخۆراکی فەوتاو، ئەوە سێ مانگە هیچ پارەیەکی تری نەناردووە."
یەحیا سابیر




