"دووپات له گه‌شه‌كردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێم له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرایه‌وه"

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) له‌پێشوازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خەڵكی توركیا كرد، كە سەركەوتووانە كۆتاییان بە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەكەیان هێنا و له‌دیداره‌كه‌یشدا دوا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی ئاشتی له ده‌ڤه‌ره‌كه و توركیا تاوتوكرا و دووپات له به‌رده‌وامبوون و زیاتر گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كان كرایه‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوولادا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/11/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە (فرەیدوون سینیرلی ئۆغڵو) وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد، كه له ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار پێكهاتبوو.
لە دیدارێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و ئه‌و دیداره دەربڕی. له‌به‌رانبه‌ردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خەڵكی توركیا كرد، كە سەركەوتووانە كۆتاییان بە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەكەیان هێنا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دوا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی ئاشتی له ده‌ڤه‌ره‌كه و توركیا تاوتوكرا و دووپات له به‌رده‌وامبوون و زیاتر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كان كرایه‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوولادا هه‌یه.




