وهزیری دهرهوهی توركیا: حهز به پێشكهوتنی ههرێمی كوردستان دهكهین

ههولێر-KDP.info- (سهرۆك بارزانی) پێشوازی له (فرەیدوون سینیرلی ئۆغلۆ) وهزیری دهرهوهی توركیا كرد و لهدیدارهكهدا وهزیری دهرهوهی توركیا رایگهیاند كه بەهۆی بنەماكانی دراوسێتییەوە وڵاتەكەی حەز بە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دهكات و جەختی لەوە كردەوە كە توركیا پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاساییشی هەرێم و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات.
ڕۆژی چوارشەممە 4ـی 11ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (فرەیدوون سینیرلی ئۆغلۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد بۆ ڕەخساندتی دیدارەكە و سڵاوی سەرۆككۆماری توركیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی هەرێمی كوردستان ئەوەی ڕاگەیاند كە بەهۆی بنەماكانی دراوسێتییەوە وڵاتەكەی حەز بە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دهكات و جەختی لەوە كردەوە كە توركیا پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاساییشی هەرێم و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆككۆمار و وەزیری دەرەوەی توركیای كرد و پیرۆزباییشی لە شاندی میوان كرد بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەركەوتووانەی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە توركیا و هیوایشی خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی قووڵتربوونی سەقامگیری و ئاساییش و ئاشتی لە توركیا و ناوچەكە و جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كردەوە و ئەوەی خستەڕوو كە هەردوولا دراوسێی یەكترین و لەیەك جیۆگرافیادا دەژیین و دەبێ لەپێناو بووژانەوە و پێشكەوتندا هەردوولا كار بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ئاساییش و ئاشتی بكەین.
هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی و سووریا و شەڕی دژی تیرۆریستان بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەسەر ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوام لەمەڕ دواپێشهاتەكان كرایەوە.




