"به هاوكاری دژهتیرۆر دوو گروپی داعش له رۆژئاوای كهركووكدا دهستگیر كران"
__2015_11_04_h15m53s56__LB.jpg)
دوبز -KDP.info- بهرپرسی میحوهری ڕۆژئاوای كهركووك ــ دوبز ڕایدهگهیێنێت كه پێشمهرگه و هێزه ئهمنییهكان گورجێ توانییان ئەو تیرۆریستانه بشکێنن كه هێرشیان هێنابووە سەر دوبز؛ ئهوانهیشیانی دەستگیر کرد كه دزەیان کردبوویە شارەکەوە و، خۆیانیان حهشار دابوو.
(د. كهمال كهركووكی) بهرپرسی میحوهری ڕۆژئاوای كهركووك ــ دوبز ڕایگهیاند: "سەعات هەشتی شەوی ٤/١١/٢٠١٥ تیرۆریستانی داعش بە پشتوانی هاوکارانیان لە قەزای دوبز هێرشیان کردە سەر مەرکەزی پۆلیس و قائمقامیەتی شارەکە و، ئەو تیرۆریستە خۆکوژەیش کە بە ئوتۆمبیلێکی مینڕێژکراوەوە ڕێگای کەرکووك دوبزی گرتبوویە بەر، کە زانیی لە بازگەکەی دوبز دەرباز نابێت، خۆی تەقاندەوە. کردەوەکانی ناو شار گەمارو دران لە لایەن ئاسایش و پۆلیسی قەزا و ناحیەکان و هێزێکی تایبەتی لیوای (١٠)، بە سەرپەرەشتی ئامرلیوای (١٠) کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان هەبوو، ئەو هەڵمەتە هاوبەشانەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان ورەی تیرۆریستان برد و، بێئومێدیانی کرد، ناچار خۆیانیان تەقاندەوە. گشت تیرۆریستە هێرشهێنەکان کوژران."
د. كهمال كهركووكی دهیشڵێت، پێش ئەو ڕووداوانەش لە سنووری ڕۆژئاوای کەرکووك بە هاماهەنگی تیمی تایبەتی دژەتیرۆر کە لە هەولێرەوە هاتبوون لەسەر بنەمای زانیاری دروست، دوو گروپە تیرۆریستمان دەستگیر کرد.
گوتیشی كه دەزگا ئەمنیەکانی شارەکە بە کارێکی هاوبەشی لە ئامادەباشی تەواودا بوون و، ئیمڕۆیش سەعات پێنجی سەرلەبەیانی چەند شوێنێكیان پشکنی و، چەند تیرۆریستێکی تاوانباریان دەستگیر کرد کە خۆیان شاردبوویەوە؛ لیوای (٢)یش توانییان هەر ئەو نیوەشەوە کۆمەڵە دەسکیسێکی ئەو تیرۆریستانەیش دەستگیر بکەن.




