٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"گۆڕان پێشوه‌خته‌ بۆ سووتاندنی باره‌گاكانی پارتی ئه‌م پیلانانه‌یشی داڕشتبوو"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆوئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان چەند پیلانێکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ھێرش و سووتاندنی بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێ، گۆڕان چەندین پیلانی دانابوو بۆ ئەوەی پارتی لە ناوچەی ھەڵه‌بجە و سلێمانی و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەرین دەرپەڕێنێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆوئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی فراکسیۆنی زەرد (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کە چووین بۆ دەڤەری سلێمانی و ھەڵه‌بجە و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین زۆر بەڵگە و داتانی گرینگمان بەدەست خست، لەوانە گۆڕان پێش ڕووداوەکان کۆبوونەوەی کردبوو گوایە بە ماوەی چەند مانگێک پارتی لە ناوچەکە دەربکەن؛ بەو مەبەستەیش چەند کارێکیان کردبوو بۆ نموونە لەگەڵ ئاژاوەچییەکان کۆ ببوونەوە چۆن ھێرش بکەنە سەر بارەگاکانی پارتی و بیسووتێنن و، ئەگەر ئەو کارەیان سەری نەگرت، لە مەکۆکاندا خەڵک چەکدار بکەن و ھێرش بکەنە سەرە بارەگاکانی پارتی."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، پلانێکی دیکەیان ئەوە بوو کە لە قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر ئامادە بکەن و خۆی بە ناوچەی پارتی بکێشێت و دواتریش ھێرشی بکرێتە سەر و بیسووتێنن.

گوتیشی، ئاژاوەچییەکان چەکداریشیان تێدا بووە و تەقەیان کردووە؛ گوللەی زۆر بە بارەگاکانی پارتی کەوتووە و، کاتێکی خەڵک شەھید بووە گوللەکان لە ناوچەوە نەھاتوون و بە ئاراستەی ئاژاوەچییەکان بووە، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆوئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەیشی خستە ڕوو، جگە لەوەش پێش ڕووداوەکان ڕاگەیاندنەکان گۆڕان و ئێن‌ئاڕتی، خەڵکیان ھان داوە بۆ ئەوەی خەڵک بڕژێتە سەر شەقام و بارەگاکانی پارتی بسووتێنن و ڕۆڵێکی گەورەیان لە ھانداندا ھەبووە.
ئاشکرایشی کرد، لەو ئیدارانەی سەر بە گۆڕانن لە قەڵادزێ وکەلار و چەند ناوچەیەکی دیکە کاتێک خەڵک داواکارییان داوەتە ئیدارەکان، پێیان گوتوونە برۆن بە بارەگاکانی پارتی بڵێن بۆتان جێبەجێ بکەن.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی زەرد گوتیشی، کاتێک ئاژاوەچییەکان ئەو کارەیان کردووە گۆڕان لەگەڵیاندا دانیشتووە و دەستخۆشیی لێ کردوونە!
دەیشڵێت، گۆڕان یاسایشی پێشێل کردووە؛ لەوانە خۆپیشاندان و حزبەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە ڕێگە نادات منداڵ بەکار بهێندرێن لە خۆپیشاندانەکاندا، بۆیە پێویستە حکوومەت سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات و سزا بدرێن.
(ھەرکی) ھێمای بەوەش کرد، ئەوان ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن و، ھەموو کونسوڵخانەکانیش لە پێشێلکارییەکانی گۆڕان ئاگادار دەکەنەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار