ئەنجامدەرانی هێرشەكەی شەوی رابردووی دووبز دەستگیر كران

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاساییشی كەركووك رایدەگەیێنێت، ئاساییش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك سێ تیرۆریستیان لە گوندی قەرەتەپەی باشووری خۆرئاوای شاری كەركووك دەستگیر كردووە كە ئەنجامدەری هێرشەكەی شەوی رابردووی دووبز بوون.
نەقیب (فەرهاد حەمەعەلی) بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاساییشی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخوی لیوای مافپەروەر (هەڵۆ نەجات) بەڕێوەبەری ئاساییشی كەركووك و بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، لە ئۆپەراسیونێكدا لە گوندی (قەرەتەپە) كە دەكەوێتە باشووری خورئاوای شاری كەركووكەوە، (3) تیروریست دەستگیر كران كە ئەنجامدەرانی هێرشە خۆكوژییەكانی شەوی رابردووی سەر قایمقامییەتی شارۆچكەی دووبز بوون".
نەشوان بەرزنجی




