٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعشەكانی شنگال بەرەو مووسڵ رادەكەن.. دەزانن ئازادكردنی نزیك بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی شنگال دەڵێت، تیرۆریستانی داعش زۆر لاواز بوون و لە ئێستادا جوڵەیان زۆر كەم بووە، لە ترسی پێشمەرگەیش بەرەو بەعاج و تەلەعفەر و ناوچەكانی دیكەی سەر بە مووسڵ ڕادەكەن.

عەمید (عێزەددین سەعدۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێكە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە بەردەوامی تیرۆریستانی داعش بۆردوومان دەكەن و زیانی زۆر زۆریان پێ گەیاندوون كە بە دەیان تیرۆریست كوژراون و بریندار بوون و زیانی زۆری ماددییشیان پێ گەیاندوون".

 (سەعدۆ) گوتیشی: "لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش لە شنگال زۆر لاواز بوون و جوڵەیشیان زۆر كەم بووە، چونكە لە هەر شوێنێك جوڵەیان هەبێت، بۆردوومان دەكرێن و لەناو دەبردرێن".

دەشڵێت، بە هۆی ئەوەی لە ناوچەكە لاواز بوون و بە بەردەوامی لێیان دەكوژرێن و دەزانن ئازادكردنی شنگال نزیك بووەتەوە، تیرۆریستان بەرەو بەعاج و تەلەعفەر و ناوچەكانی دیكەی سەر بە مووسڵ، ڕادەكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار