داعش ڕوو له شكسته.. گورزی گورچكبڕیان لێ دراوه

دوبز-KDP.info- فه‌رمانده (حوسێن یه‌زدانپه‌نا) ده‌ڵێ، داعش له دوبز و قۆڵه‌كانی دیكه‌یشه‌وه پیلانه‌كه‌ی ئاشكرا بوو و له شكست نزیك بووه‌ته‌وه و گورزی گورچكبڕیان لێ دراوه.
ئەمشەو لە قەزای دوبزی سەر بەشاری کەرکووک دوو خۆکوژی داعش لەنێو بنکەی پۆلیس خۆیان تەقاندەوە، دواتر چەند تیرۆریستێك ھێرشیان کرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان بە تووندی رووبەڕوویان بوونەوە و داعش پیلانه‌كه‌ی ئاشكرا بوو و له شكستبردن نزیكه.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە (حوسێن یەزدانپەنا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکرای کوردستانی راگەیاند: داعش داینابوو جیا له دوبز له‌چه‌ندین قۆڵی دیكه‌شه‌وه هێرش بكاته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌زووی كه‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شكستیان برد و پیلانه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرایه‌وه و پێشمه‌رگه گورزێكی گورچكبڕی لێ وه‌شاندن.




