لە شێخاندا کەمپێکی دیکە بۆ کوردانی ئێزدی کرایەوە

شێخان-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی کەمپەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، کەمپێکی دیکە بۆ ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی لە شێخان کردەوە، کە شوێنی 451 خێزان دەبێت و، تا ئێستا زیاتر لە 200 خێزان تێدا نیشتەجێ کراوه.
(سالم سەعید) بەرپرسی ڕاگەیاندنی کەمپەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە هۆی هاتنی وەرزی زستان و ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، کەمپێکی دیکەمان بۆ ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی لە شێخان کردەوە."
دهیشڵێت: "ئەو کەمپە بە هاوکاریی پارێزگاری دهۆک و بە هەماهەنگی بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی دروست کراوە، ئەو کەمپە بە شێوەی کابینە دروست کراوە و، 451 کابینە دانراون، تا ئێستا زیاتر لە 200 خێزان لەو کەمپەدا نیشتەجی کراون، لەو ڕۆژانەیشدا هەموو ئەو خێزانانەی لە خانووی نیوەچڵدا دەژین دەگوازرێنەوە بۆ ئەو کەمپە."
ڕابین شێروانی




