منداڵە ئاوارەکان، 40 قوتابخانەیان بۆ کراوەتەوە
__2015_11_03_h16m9s18__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- بەرپرسی کەمپەکان لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئاوارەکان بە کەمپنشین و، شارنشینەوە، 40 قوتابخانەیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام پێویستمان بە 66 قوتابخانەی دیکەیش هەیە؛ بە داخەوە پەروەردەی مووسڵ خۆی لێمان نەبان کردووە.
(ئیدریس ساڵح) سەرکەمپەوانی پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بە گوێرەی پێویست قوتابخانەمان پێ دابین نەکراوە بۆ کەمپەکان؛ پەروەردەی پارێزگای مووسڵیش خۆی لەو بابەتە گێل کردووە کەچی، ئاوارەکان زۆربەیان لە پارێزگای مووسڵەوە ڕایانکردووە؛ ئەگەر پەروەردەی مووسڵ کەمێک هاوکاریمانی کردبایە دەمانتوانی بۆ هەموو منداڵە ئاوارەکان قوتابخانە بکەینەوە."
گوتیشی: "تا ئێستا 40 قوتابخانەمان بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە بەڵام 66 قوتابخانەی دیکەشمان پێویستە؛ لە سای حکوومەتی هەرێم و، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بەردەوام هەوڵمان داوە قوتابخانە بۆ ئاوارەکان بکەینەوە؛ وا ئێستا کار بۆ کردنەوەی چەند قوتابخانەیەکی دیکەیش دەکەین."
ڕابین شێروانی




