"چه‌كی بێده‌نگ بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كراوه"

به‌غدا-KDP.info- بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش‌وبه‌رگری لە په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، هیچ چه‌كێكی بێده‌نگ بۆ هه‌رێم نه‌هاتووه تا له فڕگه‌ی به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێ و، ئه‌و دەنگۆەی سه‌رله‌بەر درۆیه.
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە سەرۆکی لیژنەکەیان دەنگۆی داخستبوو گوایە دوو فڕۆکەی سویدی و کەنەدی لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕێیان لێ گیراوە، چونکە چەکی بێدەنگیان بە قاچاغ بۆ ھەرێمی کوردستان ھێنابوو؛ شوێنی دەنگۆیەکەمان گرت و، دەرکەوت ڕاست نییە و، فڕۆکەکانی ئەو دوو وڵاتە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی دژی داعشدانە و، ھاوکارییان بۆ عێراق ھێناوە؛ ھەندێک چەکی بێدەنگیشیان پێ بووە بۆ باڵیۆزخانە و ڕاوێژکارەکانیان کە بۆ مەشق و، ڕاھێنان بەکاری دەھێنن، چونکە چەکی بەدەنگ قەدەغەیە لەناو شار، بۆیە ئەمە ھیچ پەیوەندیی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە."
گوتیشی، پەیوەندیم بە سەرۆکی لیژنەکەی خۆیشمانەوە کرد و باسی لەوە کرد ڕاگەیاندن قسەکانی ئەویان شێواندووە و، ئەو قسەی نەکردووە، بەڵام خۆی لە لێدواندان پەلە دەکات.
بڵند ئیبراھیم




