٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكلاكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، نزیك بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی تابلۆكانیان هیی ناوەڕاست و باشووری عێراقە لە هەرێم، چارەنوسیان یەكلا دەكرێتەوە و، یەكلاكردنەوەكەیش نزیك بووەتەوە.

لیوا (هێرش ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی تابلۆكانیان هیی ناوەڕاست و باشووری  عێراقە و لە هەرێمی كوردستانن، چارەنووسیان یەكلا دەكرێتەوە.

لیوا (هێرش) لەبارەی دیاریكردنی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ژمارەیان ناوەڕاست و باشووری عێراقە، گوتی: "هاتوچۆی عێراق ئامارێكیان سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە ئێمە وەرگرت كە لە هەرێمی كوردستانن، ئامارەكانمان بە تەواوی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی كێشەكانیان یەكلا ببێتەوە و، یەكلاكردنەوەكەیشی نزیك بووەتەوە".

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی هاتوچۆ زیاتر ڕوونی كردەوە: "ئاوارەكانیش هۆكارن بۆ زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان، لە هەولێر شەقامەكان بە ئۆتۆمبێل قەپات بوونە، وێرای ئۆتۆمبێلەكانی خۆمان، ئۆتۆمبێلی خەڵكی ئاوارەی عەرەبیشی هاتووەتە سەر و ئەوانیش كاریگەرییان لەسەر شەقامەكان دروست كردووە".

 

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار