٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لەناو شنگال هەڵدێن.. پەکەکە دەیەوێ پشێویی بنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  قایمقامی نوێی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك بۆ رزگاركردنی شنگال و ناوچەكانی دیكە كراوە، هیچ هێزێكیش ناتوانێت ببێتە ڕێگر بۆ رزگاركردنیان.

(مەحما خەلیل) قایمقامی نوێی شارۆچكەی شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داعش لەناو شنگال زۆر لاواز بووە و رۆژ بە رۆژ هەڵدێن، ئەوە چەند رۆژێكە لە ترسی هێزی پێشمەرگە خواردن و خواردنەوە نەگەییشتووەتە ئەوانەی لەناو شنگال ماون، بەردەوام هاوار دەكەن و لە ترسانیش هیچ داعشێكی بیانی لە ناوچەكە نەماوە، ئەوانەی ماون خەڵكی تەلەعفەر و شنگالن، لەگەڵ ئەوەیشدا بەردەوام هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، شنگال بۆردوومان دەكەن و زیانی گیانی و ماددی بە تیرۆریستان دەگەیەنن".


گوتیشی: "ورەی خەڵكی ناوچەكە زۆر بەرزە، بە تایبەتی دوای هاتنی هێزێكی زۆری پێشمەرگە بۆ ناوچەكە و، پلانێكی زۆر ڕێكوپێك دانراوە و لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا شنگال و تەواوی ناوچەكانی دیكە ئازاد دەكرێن و خەڵكی ناوچەكە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".


(خەلیل) ئەوەیشی گوت: "پەكەكە بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ هەندێك مەرامی خۆی بارودۆخی ناوچەكە تێك بدات، بەڵام هێزی پێشمەرگە ڕێگە بە هیچ هێزێکی دەرەکی نادات پشێوی بنێنەوە."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار