٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە 24 كەسی دەستگیر كردن.. گومانی لێیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

 خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو دەڵێت، دوای دەستخستنی زانیاری كە ژمارەیەك كەسی نەناسراو لە سنووری یەكێك لە لیواكانی پێشمەرگە لە سنووری خوورماتوودا هەن، ئەو كەسانە دەستگیر كران.‌
 
بەرپرسی ئاساییشی شارۆچكەی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئەوەی زانیاریمان پێ گەییشت كە ژمارەیەك كەسی نەناسراو لە نزیك سنووری فەوجی 3ـی لیوای 16ــی هێزی پێشمەرگە لە خوورماتوودا هەن، فەرەماندەی فەوجەكەمان ئاگادار كردەوە و خۆیشمان گەییشتینە ئەو شوێنە و توانیمان دەستگیریان بكەین كە ژمارەیان 24 كەسە".


(فارووق ئەحمەد) گوتیشی: "ناتوانین بڵێین چەكداری داعشن، چونكە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوە دەردەخەن كە پێشتر لە سنووری مەخموور خۆیان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە، بەڵام هیچیان لەسەر نەبووە، ئەمە بە گوتەی خۆیان، چونكە ئەگەر چەكداری داعش بوونایە، پێشتر لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە ئازاد نەدەكران".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار