٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بۆردوومانەكانی شەوی رابردوودا، زیانی گیانی بەر هاووڵاتیانی هەرێم نەكەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

سیدەكان-KDP.info- دوای رۆژێك لە كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی توركیا و سەركەوتنی ئاكپارتی لەو هەڵبژاردنەدا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بە بۆردوومانكردنی  بنكە و بارەگاكانی پەكەكە كرد.

(كاروان كەریمخان) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شەوی رابردوو زۆربەی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە هۆی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بۆردوومان كران، لە سنووری شارەدێی سیدەكانیش بە 4 فڕۆكەی جەنگی ناوچەكە بۆردوومان كرا، بەڵام خۆشبەختانە بە هۆی ئەوەی كەشوهەوا سارد بووە و ڕەوەند و كۆچەرەكان لەوێ نەماون، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، جگە لە زیانی ماددی، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی خستووەتە ناو هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە".

لە لایەكی دیكەوە، هەر شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بناری قەندیل و ناوچەی زێبار و نێروە و ڕێكانیان بۆردوومان كرد، بەڵام لە هەموو ئەو بۆردوومانانەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

 

رابین شێروانی   

هەواڵی پەیوەندیدار